پارێزگاری هەولێر سەردانی سەرۆک وەزیرانی حكومەتی عێراقی کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی سەرۆک وەزیرانی حكومەتی عێراقی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی مەحەممەد شەیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا پارێزگاری گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەگشتی کرا.
پاشان پارێزگاری هەولێر، باسی لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەری و لێکەوتەکانی و کێشەکانی کەمی ئاو و کەمبوونەوەی ئاوەی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەو پڕۆژانە کرد کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە و تیشکی خستەسەر ڕێگە چارەسەریەکان کە بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر، لەو بارەیەشەوە ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی قەیرانی دارایی وەک پێویست نەتوانراوە بابەتە ستراتیژییەکان دەستی بۆ ببردرێت تەنها رێکارە کاتییەکان کراوە.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر باسی لە سەردانی شاندێکی پارێزگای هەولێر کرد بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و پێدانی قەرزی سعودیی لەپێناو چارەسەری گرفتی کەم ئاوی و مەترسیەکانی لافا و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا.
