پاپای ڤاتیکان بە توندی ڕەخنەی لە ئیدارەی ترەمپ گرت لەسەر دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچبەران
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە توندی ڕەخنەی لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گرت لەسەر دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچبەران لەو وڵاتەداو و هۆشداریدەدات كە ئەو كارە بە "بە خراپی کۆتایی دێت".
پاپا فرانسیس، ئەمڕۆ سێشەممە هۆشداریدا بە حكومەتی ئەمریكا و دەڵێت، "بەرنامەیەک کە بە زۆر خەڵک دیپۆرت بکاتەوە تەنها بەهۆی نایاساییەوە، کەرامەتی سروشتی خۆیان لێ زەوت دەکات و بە خراپی کۆتایی دێت".
ئەم هەنگاوەی پاپا فرانسیس لە ژێر ڕۆشنایی سیاسەتی ئەمریکا دژ بە كۆچبەراندا هات كە لە نامەیەکدا بۆ قەشەکانی ئەمریکا، ڕەخنەی لە دەرکردنی بە زۆرە ملێی كۆچبەران گرت و باس لەوەكردوە ئەو هەنگاوە "زیان بە گروپە هەرە لاوازەکان دەگەیەنێت".
فرانسیس، یەکەم پاپای ئەمریکای لاتینە لە مێژودا، كە گرنگیدانی بە کۆچبەران كردە لە پێشینەی كارەكانی و داوای لە وڵاتان کرد پێشوازی لەو کەسانە بکەن کە لە ململانێکان، هەژاری و کارەساتەکانی کەشوهەوا هەڵدێن، بیانپارێزن و یەکخستنەوەیان لەگەڵدا بکەن.
پاپا وتیشی، "چاوەڕوان دەکرێت حکومەتەکان بە باشترین شێوە ئەم کارە بکەن".
