پزيشكيان: هه‌رگیز ملكه‌چی هه‌ڕه‌شه و هه‌ژمونی هیچ لایه‌نێك نابین
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی پڕۆسه‌ی دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵده‌دات "رێگری له دوباره‌بونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێ" بكات، جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌ڵام هه‌رگیز ملكه‌چی هه‌ڕه‌شه و هه‌ژمونی هیچ لایه‌نێك نابین".
مه‌سعود پزیشكیان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه و هیچ براوه‌یه‌كی تێدا نییه".
وتیشی، "ئێمه به پشتبه‌ستن به دروشمی حكومه‌ت و ڕێبازی ئاشته‌وایی نیشتمانی و هاوسه‌نگی ناوخۆیی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ڕێگای ئاشتی و سه‌قامگیری و ئارامی به‌رده‌وام بین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه خۆبه‌زلزانینمان نه‌كردوه و نایكه‌ین، به‌ڵام هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چی نادادپه‌روه‌ری و هه‌ژمون نابین".
سه‌رۆك كۆماری ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی كه "ئه‌گه‌ر خۆڕاگری و یه‌كگرتویی خه‌ڵك نه‌بوایه، هاوكات له‌گه‌ڵ توانا و موشه‌كه‌كانی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی كه شانازیی كیانه زایۆنییه‌كانیان تێك‌شكاند، ئێران نه‌یده‌توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت".
مه‌سعود پزیشكیان جه‌ختی له گرنگی زیادكردنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتدا كرده‌وه و وتی، "زۆر كه‌س و قه‌واره هه‌ن كه خواست و ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه و به‌ڕێوه‌بردنی به‌كاربردندا ده‌ربڕیوه و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر هه‌نگاو بنێین بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌م توانایه وه‌ربگرین".
