پزیشكیان: ئێران ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ دراوسێکانی کەنداو بکاتەوە
مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ دراوسێکانی کەنداو بکاتەوە.
به‌پێی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی کۆبونەوەی کابینەی حکومەتی ئێران ڕایگەیاندوه، "ئێران ئامادەیە بۆ هاوکاریی هەمەلایەنە لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە ڕێگەی ئەم ڕێبازەوە، لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیدا لە خودی ناوچەکەدا دەکرێتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی پێویستی بەپەلە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی".
ئه‌و په‌یامه‌ی پزیشكیان له‌كاتێكدایه له جه‌نگی 12 ڕۆژه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، تاران هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر به‌ڵام دواتر ڕایگه‌یاند، كه هێرشه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به قه‌ته‌ره‌وه نیه و وه‌ڵامێكه بۆ هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی.
