پزیشكیان پیرۆزبایی لە هاوتا نوێی لوبنانییەکەی جۆزێف عەون دەکات
مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئه‌مڕۆ هەینی پیرۆزبایی لە هاوتا نوێی لوبنانییەکەی جۆزێف عەون کرد و جەختی لەوەکردەوە کە به یه‌كگرتویی به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا زاڵ ده‌بن.
مەسعود پزیشكیان نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی جۆزێف عەون، سه‌رۆكی نوێی لوبنان کرد کە لە لایەن پەرلەمانی وڵاته‌كه‌وه وەک سەرۆکی کۆماری لوبنان هەڵبژێردرا، وتی، "گومانی تێدا نییە کە بەهێزکردنی سەقامگیری و یەکگرتویی دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی تەماحی دوژمنی زایۆنیستی لە خاکی لوبنان ".
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی لوبنان كردبو، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان پۆستێک لەسەر پلاتفۆڕمی "X" بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی، "پیرۆزبایی لە لوبنانی برای دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی ژەنەڕاڵ جۆزێف عەون وەک سەرۆکی کۆمار و چاوەڕوانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان دەکەین بە شێوەیەک کە خزمەت بکات بەرژەوەندی هاوبەشی هەردو وڵاتەکەمان".
