په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه له پڕۆژه (هه‌ژماری من) ده‌گرێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه له پڕۆژه (هه‌ژماری من) ده‌گرێت و ده‌ڵێت، نه‌ك كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو واده‌كات حکومەت وەک پێشتر دەتوانێت موچە دوابخات و پاشەکەوت و لێبڕینی موچە بەردەوام بێت. د. بڕیار ره‌شید، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی لە پەرلەمانی عێراق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پرۆژەی (هەژماری من) كێشەی مووچە چارەسەر ناكات لەبەر ئەوەی مووچەی هاووڵاتیان پەیوەندی بە پرۆژەی هەژماری منەوە نییە، هه‌روه‌ها حکومەت وەک پێشتر دەتوانێت مووچە دوابخات و پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە بەردەوام بێت. باسی له‌وه‌شكردووه: "حکومەت ئومێدی بەوەیە کە مووچەخۆران مووچەکانیان لەسەر هەژمارە باکییەکانیان رانەکێشن و بیهێڵنەوە و بەمەش حکومەت بتوانێت قەرز لەهەمان ئەو بانکانە وەربگرێت و بیداتەوە بە مووچە".
