پوتن: ده‌رگای ڕوسیا كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ململانێی ئۆكرانیا
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ده‌رگای ڕوسیا كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ململانێی ئۆكرانیا.
ڤلادمیر پوتن له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕوسیا وتی، "ده‌رگای ئێمه كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ململانێی ئۆكرانیا و گرنگترین شت لێره‌دا نه‌هێشتنی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی قه‌یرانه‌كانه".
سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، پوتن وتی، "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه ئامانجه‌كه‌ی نابێت ئاگربه‌ستێكی كورت بێت، نه هیچ جۆره پچڕانێك بێت بۆ دوباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و خۆپڕچه‌ككردن به ئامانجی درێژه‌دان به ململانێكان دواتر، به‌ڵكو زیاتر ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه ڕهواكان دابمه‌زرێت بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین".
پوتن جه‌ختیكرده‌وه كه ڕوسیا هه‌رگیز گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هیچ ئیداره‌یه‌كی ئه‌مریكی ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه هه‌رگیز گفتوگۆمان ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه، هه‌میشه‌ش ئاماده‌بوین بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كی ڕێك و پێك له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیداره‌یه‌كی ئه‌مریكیدا".
سه‌رۆكی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مۆسكۆ لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا و تیمه‌كه‌ی ده‌بینێت سه‌باره‌ت به خواستی خۆیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌وخۆكان له‌گه‌ڵ ڕوسیا.
ئاشكراشیكرد، "مۆسكۆ پێشوازی له هه‌ڵوێست و قسه‌كانی تره‌مپ ده‌كات سه‌باره‌ت به پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌مو شتێك بۆ ڕێگریكردن له جه‌نگی جیهانی سێیه‌م، هه‌روه‌ها ڕوسیا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له تره‌مپ ده‌كات و ده‌رگای كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ململانێكانی ئۆكرانیا".
پوتن ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ڕوسیا له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه دامه‌زراوه كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و ڕێزگرتنی یه‌كتر بنیات ده‌نرێت".
