پوتن: پیلانگێڕەکان هەوڵدەدەن ڕوسیا ناسەقامگیر بکەن و دەبێت ڕێگریان لێبکرێت
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیادا ڕایگەیاند، "پیلانگێڕەکان" هەوڵدەدەن ڕوسیا ناسەقامگیر بکەن و دەبێت ڕێگریان لێبکرێت.
وتیشی، پێویستە هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی لە هیچ بارودۆخێکدا ناتوانن ئەو کارە بکەن.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا پوتن پێشنیاری گفتوگۆکردنی کرد لەسەر بابەتەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و پرسی ئاسایش و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بابەتانە بۆ ڕوسیا زۆر گرنگن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، "هاوپەیمانێتی ناتۆ یەکگرتووە و گرنگی بە هەڕەشەکانی ڕوسیا نادات و ئاماژەی بەوەشکرد مۆسکۆ شکستی هێناوە لە شکاندنی هاوپەیمانێتیەکە بەهۆی پێکەوەژیانی ئەندامانیەوە".
بلینکن وتیشی، "ئێمە پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانێت سەروەریی خۆی بەسەر خاکەکەیدا بگەڕێنێتەوە"، بلینکن لە وتارەکەیدا لە وڵاتی فینلەندا وتی، "ڕوسیا سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینای پێشێلکردووە".
