پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایل لە غەززە
دانیال هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند،" لە چەند کاتژمێری رابردوودا، هێرشەکانمان بۆسەر غەززە چڕتر کردووەتەوە،بەوتەی خۆی هێزی ئاسمانی دامەزراوە تیرۆریستییەکان لەژێر زەویبۆردومان دەکات، لەدوای زنجیرە هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو، ئەمشەو هێزە پیادەکان ئۆپراسیۆنیزەمینی فراوان دەکەن".
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، "حەماس نەخۆشخانەکان وەک قەڵغانێك بۆ تونێلەکانیبەکاردەهێنێت، لە غەززە تونێلی لەژێر زەوی هەیە و کەوتوونەتە نزیک شوێنە هەستیارەکان، نەک تەنیانەخۆشخانە، بەڵکو نزیکە لە مزگەوت، شوێنەکانی ئۆنروا، قوتابخانە و چەندین شوێنی دیکە،نەخۆشخانەی شیفا یەکێکە لەو شوێنانە، باڵەخانە سوورەکان لەلایەن حەماسەوە بەکاردەهێندرێن، ئەوشوێنانە وەک ناوەندێکی دەرکردنی فەرمان بۆ کردەوەی تیرۆریستی و هەڵدانی مووشەکبەکاردەهێنێت".
هەگاری وتیشی، "چەکدارانی حەماس لەنێو نەخۆشخانەکانەوە دەچنە نێو تونێلەکان، ئەمە تەنیانموونەیەکە نیشانی دەدەین و وێنە راستەقینەکان بڵاوناکەینەوە، بەڵگەمان هەیە دوای کۆمەڵکوژییەکەیحەوتی تشرینی یەکەم، وەک خۆی ناوی لێ دەنێت سەدان تیرۆرست لێرە خۆیان حەشارداوە، ، پێشترسەلماندوومانە حەماس سووتەمەنی لە ئۆنروا دزیوە و ئۆنرواش پشتڕاستی کردەوە، سووتەمەنی لەنەخۆشخانەکانی غەززە هەیە، بەڵام حەماس بۆخۆی بەکاریدەهێنێت."
هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی فراوانکردنی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، هێلەکانیپەیوەندیی مۆبایل و ئینتەرنێت لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پچێڕێندراوە و رێکخراوەکانیتەندروستی جیهانی و خاچی سووری نێودەوڵەتیش رایانگەیاند، کە پەیوەندییان لەگەڵ کارمەندەکانیان لەغەززە پچڕاوە و هیچ هەواڵێکیان لێیانەوە نییە.
