پۆلیس دایکێکی دەستگیرکرد دوای ئەوەی هەوڵیدا کوڕە سێ ساڵانەکەی بکوژێت
پۆلیسی میامی دایکێکی تەمەن 18 ساڵی دەستگیرکرد دوای ئەوەی هەوڵیدا بکوژێکی پیشەگەر بەکرێ بگرێت بۆ ئەوەی کوڕە سێ ساڵانەکەی بکوژێ.
دایکەکە بە ناوی جازمن بایز، دوای پێشکەشکردنی داویەک لە ماڵپەڕێکدا کە تێیدا داوای کرد کەسێک لە کوڕەکەی ڕزگاری بکات بەرامبەر بڕێک پارە.
پۆلیس لەم بارەیەوە ڕاگەیاند، "ئەو کەسەی مالپەرەکە بەڕێوە دەبات داواکارییەکەی پێگەیشتووە بۆ کوشتنی کوڕە قوربانییەکە "کوڕی جازمن" و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و بە پۆلیسی ڕاگەیاند کە ئافرەتێک دەیەوێت کوڕە سێ ساڵانەکەی بکوژێت.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگا، دایکەکە بە فەرمی تۆمەتبارکراوە دوای ئەوەی وێنەی منداڵە بچووکەکەی و شوێنەکەی پێشکەش کردووە، هەروەها ڕازی بووە زیاتر لە 3000 دۆلار بدات ئەو کەسەی کە بڕیار بوو کوڕەکەی بکوژێت.
لە ئێستادا جازمن ڕووبەڕووی پلەی یەکەم و سێیەم دەبێتەوە بە تۆمەتی کوشتن بە بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی بۆ بەکارهێنانی نایاسایی.
