پۆلیسی وزە چوار كەس بەتۆمەتی قاچاغچێتی نەوت لەکەربلا دەستگیر دەکات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزەی عێراق، دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی بەتۆمەتی قاچاخچێتی بەرهەمە نەوتییەکان لە شاری كەربەلا ڕاگەیاند و دەڵێت، "ئەو كەسانە بەپێچەوانەی ڕێنماییەكانەوە كاریان كردوە و پشكنینیان بۆ بەرهەمەكان نەكردوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزەی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی لیوا زافر نەزمي جەمال، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە، مەفرەزەکانی لیوای شەش، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری پۆلیسی وزە، توانیان چوار کەس کە تۆمەتبارن بە قاچاغچێتی بەرهەمەكانی نەوت دەستگیربكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو كەسانەدا، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا، هەروەها ئەو كەسانە و پشكنینیان نەكردوە بۆ بەرهەمە نەوتیەكان لە كۆگای كەربەلا و بە پێچەوانەی ڕێكارە یاساییەكانەوە كاریانكردوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 41ی ساڵی 2008 سەبارەت بە بەرەنگاربونەوەی قاچاغچێتی نەوت و وەرگیراوەکانی، ئەو كەسانە دەستبەسەرکراون، هەروەها دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.
