پۆلیسی چۆمان "تیک تۆکەرێک" دەستگیردەکات
پۆلیسی چۆمان کەسێک کە ناسناوی "شێخ بەرەکات"ی لە خۆی نابو لە ناو خەڵکیدا بە شێخی تیک تۆک ناسرابو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیردەکات.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای لایڤ کردن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆ لە لایەن کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی "شێخ بەرەکات" ناوی رەسەنی خۆی ( ک . س . خ ) کە بە شێخی تیک تۆک ناسرابوو، داواکاری گشتی سکڵایەکی لە دژی ناوبراو جوڵاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڤیدیۆکان و ناوەڕۆکە بڵاوکراوەکانی ئەو کەسایەتییە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بوو و کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگای کوردی لێکەوتەوە بۆیە، بنکەی پۆلیسی چۆمان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی چۆمان، لەلایەن تیمێکی پۆلیسی قەزای چۆمان و بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکەکە ناوبراو دەستگیرکرا.
ئەوەشخراوەتەڕو، ناوبراو دانی نا بە تاوانەکەیدا ناوە، لە ئێستاشدا بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی راگیراوە
