پێشەوا هەورامی بۆ بارزانی: بە نیەتێکی پاک و خەمخۆرانە داوای مافی خەڵکت کرد
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە وێنەیەکی مەسرور بارزانی نووسیویەتی: “بە نیەتێکی پاک و خەمخۆرانە دوێنێ داوای مافی خەڵکت دەکرد، بێ ماندوبوون کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوە دەتگوت با گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەلایەک بن وقابیلی موناقەشەن و سەرەڕای ئەوەش لەسەر هەموو ژمارەکان وردەکاریت دەخستەڕوو”، پێشەوا هەورامی نوسیشی، “لەپاڵ ئەمەشدا دەتگوت ئەوە سێ مانگە خەڵکی ئێمە لەمیحنەت و ژیانێکی قورسدان، بە سادەیی پێتان دەڵێم میللەتی ئێمە هیلاکەو شایەنی ئەوە نییە ئەمەی لەگەڵ بکرێت، پەرۆشی و خەمخۆریتان بۆ ئەوەی هەموومان یەکبین و یەکدەنگ و یەکڕیزبین بۆ خەمی گەلەکەمان، شاهێدییەکە بۆ مێژوو دەیدەم و شانازییە مرۆڤ خزمەتی ئەم ئامانجە بکات کە ئێوە لەپێناویدا ئامادەن شەوو و ڕۆژ بێ وەستان کاری بۆ بکەن”.
