پێنتاگۆن: ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق و ناوچەکە دەیکەین
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ پاراستنی هێزەکانیان لەناوچەکە دەیکەن و جەختی کردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراقن و لەسەر داوایفەرمی ئەو وڵاتە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئێران نایەوێت ئەمەریکا لە ناوچەکەدابمێنن و میلیشیاکانیش هەوڵدەدەن لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان شەڕی غەززە فراوان بکە.
وتەبێژی پێنتاگۆن لە بارەی ئەگەرەکانی فراوانبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسرایگەیاند، میلیشیاکان دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان شەڕی غەززە فراوان بکەن.
پات رایدەر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمەریکا هەرچی پێویست بێت بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی لە عێراق وناوچەکەدا دەیکات و ئامادەی وەڵامدانەوەشن.
هەروەها وتەبێژی پێنتاگۆن جەختی کردەوە، لەسەر داوای فەرمی حکومەتی عێراق، هێزەکانی ئەمەریکا لەوڵاتە ماونەتەوە، بەڵام ئێران نایەوێت هێزەکانیان لە ناوچەکە بمێنێتەوە، هەرچەندە ئەو هێزانەی ئەمەریکابۆ شەڕی دژ بە داعش لە عێراقن.
