پێنج سوودی موعجیزەی سپێناخ بزانه...
سپێناخ بەوە بەناوبانگە کە دەوڵەمەندە بە ئاسن، بەڵام ئایا دەزانیت کە لەش لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەپارێزێت، لەوانە شێرپەنجە.
خواردنى سپێناخ چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى بۆ مرۆڤ هه‌یه و له‌وانه‌ش سیستمى به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تى پاراستنى كێش ده‌دات.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆراكى سپێناخ پڕه له ڤیتامینەکان و کانزا‌کان، بەتایبەت ڤیتامین A و C و K و ترشی فۆلیك و ئاسن و مەگنیسیۆم، هاوكات بڕیکی زۆر لە دژەئۆکسید و کارۆتیناتی تێدایە هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات تەندروستی پێست باشتر بكات و سیستمی بەرگریی له‌شیش بەهێز بكات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی Draxe، گرنگترین سوودەکانی سپێناخ بۆ تەندروستی ئاشکرا دەکەین.
توێژینەوەکان دەریدەخەن خواردنی سەوزە گەڵادارەکان و سەوزەکان لەوانە سپێناخ، کوزەڵە، برۆکلی، کەلەرم،دەتوانێ بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕوودانی جۆرەها شێرپەنجە بپارێزێت، لەوانە شێرپەنجەی کۆلۆن و مەمک و پرۆستات.
سپێناخ دەتوانێت گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان خاو بکاتەوە و لە تێکچوونی DNA بیانپارێزێت و فشاری ئۆکسجین کەم بکاتەوە بەهۆی دژە ئۆکسیدەکانی وەک نیوکسانتین و ڤیۆلاکسانتین.
هه‌روه‌ها خواردنى سپێناخ ئێسکەکان به‌هێز ده‌كات و بینینی باشتر ده‌كات و دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات كه هەست بە وزە بکات و تەندروستی گشتیش باشتر بکات.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و خۆراكه دژە ئۆکسێنەر و نیتراتی تێدایە بۆ تەندروستیی دڵ زۆر گرنگە و یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن ده‌دات و واش ده‌كات رۆیشتنی خوێن به له‌شدا باشتر بێت و به‌گشتى ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
سپێناخ رێژەی ریشاڵەکانی به‌رزه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تى هەرسکردنێكی تەندروست دەدات و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵیش دەدات، ئیتر ئه‌گه‌ر بە کاڵی لە ناو زەڵاتەدا بخورێت یان لەناو شۆربادا بکوڵێندرێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى سووده‌كانى سپێناخدا، مێشكیش ته‌ندروست ده‌كات چونكه مادده‌ى وەک فۆلێت و لوتین یارمەتی خاوکردنەوەی دابەزینی بیرەوەری دەدەن و پشتگیری لە تیژی دەروون دەکەن لەگەڵ تەمەنتدا.
بۆ دابه‌زاندنى كێشیش زۆر باشه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى سپێناخ کالۆری کەمی تێدایە، وا ده‌كات ببێتە هەڵبژاردەیەکی تەواو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشێکی تەندروست بپارێزن.
