پێنج هاوڵاتی عەرەب لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردن، دەستگیرکران
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی دەزگاکانی پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، پێنج کەس لە ئەڵمانیا بە گومانی پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بازاڕێکی جەژنی کریسمس لە باڤاریای خوارو دەستبەسەرکراون.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی له راپۆرتێكدا باسی لهوهكردوه، "پێنج کەس بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بازاڕی کریسمس لە شاری دینگۆڵفینگ (باڤاریای خوارو) دەستگیرکراون".
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، گروپەکە لە سێ مەغریبی، میسری و سوری پێکهاتوە، پۆلیس ڕایگەیاندوە، پلانیان ههبوه بە ئۆتۆمبێلێک هێرشبكهنه سهر خهڵك له بازاڕێكی کریسمس.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو گروپە لەلایەن ئیمامێکی میسری سەرپەرشتی کراوە کە گوایە ئەو سێ مەغریبییە هانداوە بۆ پلاندانان بۆ هێرشەکە، راهێنراون.
وتەبێژی فەرمانگەی داواکاری گشتی میونشن ڕایگەیاند، چوار ئەندامی گروپەکە لەبەردەم دادوەرێک ئامادەبون و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردون، پیاوێکی سوری، کە تا ئێستاش تێوەگلانی لەوتاوانەدا ڕون نییە، تاوانباره یان تا.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، لایەنی ئەڵمانی زانیاری سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە بریکارێکی دەزگای هەواڵگری بیانییەوە پێگەیشتوە.
