پەرلەمانتارێکی کورد: حکومەتی هەرێم پێداگری لەسەر پێشێلکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خۆجێییکردنی مووچە دەکات
پەرلەمانتار کاروان عەلی یاروەیس دووپاتی کردەوە کە خۆپیشاندەران لە هەرێمی کوردستان داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەن کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی نێوان بەغدا و هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا کە کێشەکە هێشتا بەردەوامە، بەو پێیەی لە هەندێک مانگدا مووچە دەدرێت و لە هەندێکی دیکەشدا دوادەکەوێت.
یاروەیس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کەئاژانسی “موتەڵع” بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕوونیکردەوە کە “لە بڕگەی یەکەمی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، بە ڕوونی خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دیاریکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات پڕۆژەی هەژماری من بە شێوەیەک پەسەند بکات کە پێچەوانەی ئەو بڕیارە بێت، ئەمەش ڕەتکردنەوەی بەرفراوان لەنێو فەرمانبەرانەدا دەورووژێنی کەپێداگیری دەکەن لەسەر خۆجێییکردن لەبانکەکانی حکومەتی عێراق و لە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت خۆجێیکردن ئارەزوومەندانە بێت نەک بە ناچاری، بەڵام حکومەتی هەرێم فشار دەخاتە سەر فەرمانبەران بۆ ئەوەی پابەندیان بکات بە بژاردەیەکی سنوورداری بانکییدا".
وتیشی، "حکومەتی فیدراڵی پێویستە جێبەجێکردنی بڕیارە فیدراڵیەکان بۆ زامنکردنی مافی فەرمانبەران و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە یەکجارەکی و بۆ هەمیشە جێبەجێ بکات".
