پەرلەمانی ئێران یاسای ڕاگرتنی هاوکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند دەکات
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەند کردوە، دوای ئهوهی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دوێنێ چوارشهممه پەسەندکردنی وردەکارییەکانی پڕۆژەیاسایەکی ڕاگەیاند، کە داوا لە حکومەت دەکات هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئهتۆمی ڕابگرێت.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە "ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئهتۆمی ڕادەگرێت تا ئەوکاتەی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکان گەرەنتی دەکرێت".
ڕەشنوسی بڕیارنامەی پەسەندکراوی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران بڕگەیەکی لەخۆگرتوە کە داوای لێپێچینەوە لە گرۆسی دەکات بە تۆمەتی "پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ناڕاست و سیخوڕیکردن بەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران".
