چامپیۆنزلیگ..مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ لەگەڵ گەلەتەسەرای یەکسان بوو
لە کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی گەلەتەسەرای تورکی بوویەوە.
لە گێمی یەکەمدا یونایتد بە بەهێزی دەستی پێکرد و توانی لە خولەکی 11 گۆڵی پێشکەوتن لەلایەن گارناچۆ تۆماربکات و پاش حەوت خولەک لە گۆڵی یەکەم ، برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 29 حەکیم زیاش بە لێدانێکی راستەوخۆ جیاوازییەکەی کەم کردەوە بۆ گۆڵێک.
لە گێمی دووەم یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و ماکتۆمیانی لە خولەکی 55 گۆڵی سێیەمی مانچستەری تۆمارکرد بەڵام یانە تورکیەکە خۆیان نەدابەدەستەوە و لە خولەکی 62 دووبارە حەکیم زیاشی مەغریبی بە لێدانی راستوخۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 71 کەریم ئەکتۆرکۆغلۆ سێیەم گۆڵی یانە تورکییەکی تۆمارکرد.
بەمەش یانەی مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ لەگەڵ گەلەتەسەرای یەکسان بوو ، بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی چوارەم جێگیر بووە ، هەروەها گەلەتەسەرای بە پێنج خاڵ بە شیوەییەکی کاتی لە پلەی دووەم دەبینرێت.
