چۆن به‌بێ نه‌شته‌رگه‌رى چاره‌سه‌رى جیوبه‌كەت دەکەیت ؟
جیوب بریتین لە 4 کەلێن لە سەردا کە بە جۆگەی تەسک بەیەکەوە دەبەسترێن. له جیوب دەردانی لوت دروست دەبێت کە لە جۆگەکانی لووتەوە دێتە دەرەوە و ئەم ئاوەڕۆیە یارمەتیدەرە بۆ پاکڕاگرتنی لووت و دوور لە بەکتریا.
زۆرجار كاتێك جیوب هه‌و ده‌كات په‌نا ده‌برێته به‌رنه‌شته‌رگه‌رى و كونكردن، به‌ڵام له ئێستادا پزیشكێك رێگه‌یه‌كى چاره‌سه‌ركردنى بۆ ئه‌و گرفته به‌بێ نه‌شته‌رگه‌رى كردن دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تا له باره‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌وه د. ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ، رایگه‌یاندووه "هەوکردنی جیوبه‌كان دەتوانێت ببێتە هۆی گیرانی لووت، دەردانی ئاو، سەرئێشە و ئازاری چاو، وه درێژخایەنیش بێت.
راشیگه‌یاندووه "ئه‌و نەخۆشییە لە حاڵەتی یەکەمدا ماوەكه‌ی زیاترە لە 12 هەفتە و لە حاڵه‌تى دووەمیشدا سێ مانگ یان زیاترە، بەڵام بۆچی لە هەردوو حاڵەتەکەدا کونکردن ئەنجام دەدرێت لەکاتێکدا 20 ساڵە لە پراکتیکی پزیشکیدا بەکارنەهێنراوە؟".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "نه‌خۆش كاتێك تایەکی زۆر و سەرئێشە و ئازاری پشت چاوی هەبوو، ئەوا دەتوانرێت نەشتەرگەریی کونکردن بکرێت و دەرمانی دژە هەوکردن بخورێت.
بۆیه ئه‌و پزیشكه ئامۆژگارى تووشبووان به جیوب ده‌كات، به‌وه‌ى قەترە هۆرمۆنییەکان بەکاربهێنن له جیاتى ئەنجامدانی کونکردن، چونکە قەترەکە قەرەباڵه‌غی و ئاوسان و هەوکردن کەمدەکاتەوە، ئەوەش رێگە دەدات رۆیشتنی بەڵغەم بگەڕێتەوە، بەڵام به‌رله‌وه‌ى به‌كاربهێندرێت، پێویسته لووت بە ئاوێک کە خوێی دەریایی تێدا توابێتەوە، بشۆردرێت".
د. ئەلێکساندەر زیاتر روونیكردووه‌ته‌وه "رێگه‌ى به‌كارهێنانى قه‌تره‌كه یارمەتی چارەسەرکردنی 80%ی حاڵەتەکانی ئاوی لووت ده‌دات، تەنانەت ئەوانەش کە بەهۆی بەکتریاوە دروستدەبن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات دەرمانی دژەهەوکردن بەکاربهێندرێت".
