چی بەکاربهێنین بۆ قژی تەنک ؟!
زۆربەی خانمان بەدەست تەنکی قژەوە دەناڵێنن و پەنا بۆ چەندنین چارەسەر دەبەن چ سروشتی بێت یاخود کیمیاوی ، یەکێک لەو چارەسەرانەش ئاوی تەماتەیە کە بە ئاسانی دەستدەکەوێت و پێکهاتەیەکی بەهێز و سەرسوڕهێنەری تێدایە کە بە توانای گەشەکردنی قژ ناسراوە.
تەماتە هێزێکی خۆراکییە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەی تەندروستی قژ. دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان کە خۆراک بەپێستی سەر دەدەن و تەندروستی تاڵەکانی قژ بەهێز دەکەن.
رۆژنامەی (تایمز ئۆف هیندستان) بڵاویکردوەتەوە، تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانی پێویست کە خۆراک دەدات بە پێستی سەر و تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات، دەتوانرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگدا ئاوی تەماتە بۆ ئەو شوێنانەی سەربەکاربهێنرێت کە قژ تێیدا تەنک بوە و بەشێوەیەکی گشتی قژ بەهێز دەکات.
پێکهاتەکانی تەماتە؛
- ڤیتامین C: یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات کە پرۆتینێکی گرنگە بۆ گەشەی قژ.
-لایکۆپین: دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و تاڵەکانی قژ دەپارێزێت لە زیانەکانی بەهۆی ڕادیکاڵە ئازادەکانەوە.
- ڤیتامین A هاندانی بەرهەمهێنانی چەوری و پێستی سەر بە شێداری دەهێڵێتەوە و گەشەی تەندروست و گەشەی قژ دەدات.
- بایۆتین و زینک: بەهێزکردنی قژ باشتر دەکات و ڕێگری لە تەنکبونەوەی قژ دەکات.
- ترشە سروشتیەکان: یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی pH ی پێستی سەر دەدەن و قژ هەڵوەرین کەم دەکەنەوە، ئەمەش ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی قژ دروست دەکات.
بەم شێوەیە گیراوەکە ئامادە بکە؛
دوو تەماتەی تازە تێکەڵ بکە و ئاوەکەی بگرە
ئاوی تەماتەکە راستەوخۆ بدە لە پێستی سەر و بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە قژ تێیدا تەنک بوە
بە جوڵەی بازنەیی و بە نەرمی مەساجی پێستی سەر بکە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن
ئاوی تەماتەکە بۆماوەی 30 خولەک بەسەرەوە بمێنیتەوە و دواتر بە ئاوی شلەتین و شامپۆیەک بیشۆ کە ماددەی کیمیایی کەمتر تێدا بێت
ئەم چارەسەر دەتوانرێت هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت و هەست بە ئەنجامەکەی دەکەیت
