چین بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاند کە هیچ ڕێگەپێدانێک لەبارەی تایوانەوە ناکات
چین بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕاگەیاند، "هیچ ڕێگەپێدانێک" لەبارەی تایوانەوە ناکات و جەختی لەوە کردەوە کە چین و ئەمەریکا دەبێت لەنێوان "هەماهەنگی یان ناکۆکیدا" هەڵبژێرن، ئەمەش لە میانەی کۆبوونەوەکەی بلینکن ڕۆژی دووشەممە لە پەکین لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری دەرەوەی چین "وانگ ی" لە سەردانێکی دەگمەندا بە مەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات هات.
وانگ ی بە بلینکنی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی "هیچ ڕێگەپێدانێک" لەگەڵ تایوان ناکات، لەلایەن خۆیەوە کەناڵی CCTV ڕایگەیاند، "لەم ڕووەوە چین هیچ جێگایەکی نییە بۆ ڕێککەوتن یان ڕێگەپێدان" و پێویستە ئەمەریکا ڕێز لە بنەمای چین بگرێت و ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی چین بگرێت، هەروەها وانگ ی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە چین و واشنتن لەنێوان "دیالۆگ و ڕووبەڕووبوونەوە و هەماهەنگی و ناکۆکیدا" هەڵبژێرن.
بلینکن، گەورەترین بەرپرسی ئەمەریکا کە لە ماوەی نزیکەی پێنج ساڵدا سەردانی پەکینی پایتەخت چینی کرد، ڕۆژی یەکشەممە بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر و نیو لەگەڵ هاوتا چینییەکەی چێن گانگ کۆبووەوە.
لە کۆتاییدا لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر ناکۆکییەک.
