چێڵسی دەیەوێت رامسدەیڵ بگوازێتەوە
ڕامسدەیل لەم وەرزەدا پێگەکەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لە بەرژەوەندی دەیڤد ڕایا لەدەستداوە،ئەمەش وای لێدەکات لە مانگی یەکدا لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە بۆ ئەوەی باگێشتی هەڵبژاردەیئینگلتەرا بکرێت.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی دووپاتیکردەوە، چێڵسی دەیەوێت رامسدەیڵ بگوازێتەوە ریزەکانی بەتایبەت دوای ئەوەی میندی و کیپا ریزەکانی یانەکەیان بەجێهێشتووە.
کیپا بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و مێندیش بە هەمیشەی یانەکەی بەجێهێشت وچووە یانەی ئەهلی، لە ئێستادا سانچێز بە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی چێڵسیە، بەڵام ئەو هەڵانەی کە لەسەرەتای وەرزەوە ئەنجامیداوەن وایکردووە ماوریسیۆ پۆچیتینۆی بەدوای گۆڵپارێزێکی دیکەدا بگەڕێت.
ڕامسدەیل لە هاوینی ڕابردوودا ئارەزووی پەیوەندی کردنی بو بایرن میونشنەوە هەبوو، بەڵام تا ئێستاهیچ ئۆفەرێکی فەرمی نە لە یانە باڤارییەکە و نە لە چێڵسیەوە نەگەشتوەتە دەستی ئارسناڵ.
ڕامسدەیل گرێبەستی لەگەڵ ئارسناڵ تا ساڵی 2026 هەیە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 لە یانەیشێفیڵد یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە کرد.
