ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران سەردانی بریندارەکانی ئاگرەکەی حەمدانییەی کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەحەممەد شەیاع سودانى ڕاوێژکاری خۆی بۆ کار و باری تەندروستی ڕاسپارد سەردانی بریندارەکانی ئاگرەکەی حەمدانییە بکات لە نەخۆشخانەکانی تورکیا.
مەحەممەد سودانى، ساڵح سەمەد ڕاوێژکاری بۆ کاروباری تەندروستی نارده تورکیا بۆ سەردانی کردنی بریندارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی قەزای حەمدانییە کە ئێستا لە نەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەر وەردەگرن.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەوەی کە حکومەت بەردەوامە لە گواستنەوەی ئەو بریندارانەی باری تەندروستییان نا جێگیرە بۆ دەرەوەی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێکارانەی حکومەت دەکەونە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر هاوڵاتیان.
جێی ئاماژەیە، ئەمرۆ هەینی گروپی چوارەم کە (3) لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی حەمدانییەی لەخۆ گرتبوو لەگەڵ هاوڵەکانیان و تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند گواستراونەتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو بریندارانەی کە گواستراونەتەوە دەرەوەی عێراق گەیشتە 23 هاوڵاتی، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە پزیشکییەکان کە سەلماندوویەتی باری تەندروستییان ڕپەیویستی بە چارەسەرە لە دەرەوەی عێراق.
