ڕوسیا و ئۆكرانیا رێکەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ،لەمیان خولی دووه‌می دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا کە له ئیستانبوڵ به‌ئاماده‌بونی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەرێوەچوو ، هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی سەرجەم دیله‌كان.
له‌م خوله‌دا هه‌ردولا دو نوسراویان ئاڵوگۆڕ كرد كه دیدگاكانیان بۆ مه‌رج و پره‌نسیپه‌كان به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ململانێی نێوان ئۆكرانیا و روسیا خرابونه‌ڕو.
له كاتی دانوستانه‌كاندا زۆر پرس چاره‌سه‌ر كران.
- ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان ڕێككه‌وتون.
- كه‌سانی نه‌خۆش و برینداری سه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای "بۆ هه‌موان" ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
- ڕوسیا و كیێڤ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی چه‌كدارانی خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵ.
- ڕوسیا پێشنیاری "ئاگربه‌ست"ی بۆ ئۆكرانیا له هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌ره‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی دو بۆ سێ ڕۆژ كردوه.
- ڕوسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕێككه‌وتوه له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له هه‌ندێك ناوچه‌ی هێڵی پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كان بتوانن ته‌رمی سه‌ربازه كه‌وتوه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
- كیێڤ پرسی ڕفاندنی منداڵانی كردوه به "نمایشێك بۆ ئه‌وروپییه‌كان".
- ڕوسیا له ئۆكرانیا لیستێكی 339 منداڵی پێگه‌یشت كه به‌هۆی ململانێكانه‌وه خۆیان له دۆخێكی سه‌ختدا بینیه‌وه.
- یه‌ك منداڵ نییه له‌لایه‌ن ڕوسیاوه ڕفێندرابێت، ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ڕوسیا ڕزگاركراون.
- به‌شی دوه‌می یاداشتنامه‌ی ڕوسیا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی چه‌ندین بژارده و مه‌رجی تێدایه.
- دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به زمانی ڕوسی ئه‌نجامدرا.
- ڕوسیا كار له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه به‌هۆی ململانێی ئۆكرانیا جیابونه‌ته‌وه.
ده‌رئه‌نجامی دانوستانه‌كان به‌پێی وته‌ی ڕوسته‌م ئه‌میرۆڤ وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا:
- له كاتی دانوستانه‌كانی ئیستانبوڵ هیچ ڕێككه‌وتنێكی ئاگربه‌ست و كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان نه‌كرا.
- ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی سه‌رجه‌م زیندانی نه‌خۆش و سه‌ربازانی خوار 25 ساڵ.
- شاندی ئۆكرانیا پێشنیاریان بۆ نوێنه‌رانی ڕوسیا كرد كه له كۆتایی مانگی (حوزه‌یران/6)كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بده‌ن.
- ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ته‌رمی مردوه‌كان به‌پێی پرۆژه‌ی "شه‌ش هه‌زار به شه‌ش هه‌زار".
- كیێڤ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا لێكۆڵینه‌وه له‌و یاداشته لێكتێگه‌یشتنه ده‌كات كه شاندی ڕوسیا له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كردوه.
- دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه شاندی ڕوسیا پێشكه‌شی كرد، ده‌توانین هه‌نگاوه‌كانی داهاتو هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین.
