ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق
یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، له بهیاننامهیهكدا ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ڕۆژی 16ـی ئایار کە لە ساڵی 2007ەوە بە ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لەسەر ئاستی عێراق دیاریکراوە، ڕۆژێکە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و هەڵوەستەکردن لەسەر تاوانەکانی جینۆساید، دوای 17 ساڵ لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە و هاوکات دوای 21 ساڵ لە روخانی ڕژێمی بەعسی فاشیست، تا ئێستا پرسی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوانی کورد، یەکێکە لە پرسە پەراوێزخراوەکان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئاماژهی بهوهشكرلوه، تا ئێستا نەتوانراوە تەنانەت لە 10% ڕووفاتی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کورد لە تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان و کوردانی فەیلی بگەڕێنرێتەوە بۆ خاکی نیشتمان، کە روفاتەکانیان لە ژێر گڵی بیابانەکانی عێراقدا بڵاوبوهتەوە.
ههروهها هاتووە، تەنها 1974 ڕووفاتی ئەنفالکراو گەڕێنراونەتەوە کە دەکاتە تەنها لە 1% ژمارەی ئەنفالکراوان، تەنها ڕووفاتی 696 جینۆسایدکراوی جینۆسایدی بارزانیەکان گهڕێنراونهتهوه کە دەکاتە کەمتر لە 9% ژمارەی جینۆسایدکراوانی ئەو تاوانە، بهڵام نەتوانراوە نەک ڕووفات، بەڵکو یەک گۆڕ یان شوێنی لە ناوبردنی قوربانیانی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بدۆزرێتەوە، تائێستاش نەتوانراوە یەک ڕووفاتی ئەنفالکراوانی ناوچەی بادینان بگەڕێنرێتەوە کە بە ئەنفالی قۆناغی هەشت ناسراوە.
