ڕەشید بۆ یەماحی: دەبێت پەرلەمان عەرەبی سەکۆیەک بۆ لێکنزیکبوونەوە و دیالۆگ لە نێوان لایەنەکاندا بێت
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، ڕۆژی یەکشەممە لە میانی پێشوازیکردنی لە محەمەد ئەحمەد یەماحی، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، جەختی لەسەر پێویستی کارەکانی پەرلەمان کردەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەکۆیەک بۆ لێکنزیکبوونەوە و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار، د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥ لە کۆشکی بەغداد و پێشوازیکرد لە سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، بەڕێز محەممەد ئەحمەد یەماحی و شاندی پەرلەمانی یاوەری.
وتیشی لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە پەرلەمانی عەرەبی بە نوێنەرایەتیکردنی ئیرادەی گەلی عەرەبدا دەیگێڕێت، هەروەها ئامرازەکانی کاراکردنی ڕۆڵی خۆی بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکە دەبنەوە.
هەروەها سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی کارەکانیان کرد کە وەک سەکۆیەک بۆ لێکنزیکبوونەوە و دیالۆگ لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا و بزوێنەرێک بۆ دەستپێشخەرییەکانی خزمەت بە ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب و ڕەنگدانەوەی نیگەرانییەکانی هاووڵاتیانی عەرەب .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ماوەی پێشوودا ڕووبەڕووی ڕژێمێکی دیکتاتۆر و جەنگ و تیرۆر بووەوە، ئێستاش ڕۆڵی سەرەکی خۆی بەدەستهێناوەتەوە، بەو پێیەی سەقامگیری ئەمنی لە هەموو شارەکاندا هەبوو، و شایەتحاڵی گەشەسەندنە لە خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا ، بەڕێزیان جەختیکردوە کەدەرگاکانی عێراق کراوەن بەڕووی براکانیدا و پەرۆشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی برا و دۆست، هەروەها هیوای خواست کە زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە عێراق کاربکەن.
هاوکات باسی لەڕۆڵی سەرۆکایەتی کۆمار کرد لە پێشکەشکردنی چەندین ڕەشنووسی یاسای پەیوەست بە داواکاری هاوڵاتیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان، ئەمە جگە لەهەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی هەزاران دەستگیرکراو کە سزاکانیان بەسەرچووبوو.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەش کرد کە میوانداریی بەغداد بۆ کارەکانی پەرلەمانی عەرەبی و کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی پەرلەمانی عەرەبی گوزارشتە لە پابەندبوونی عێراق بۆ پشتیوانی کردن لە کاری هاوبەش و چەسپاندنی ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە لەچوارچێوەی سیستمی ناوچەکەدا.
دوپاتیٍشی کردەوە لەپێویستی هەستانی پەرلەمانە عەرەبییەکان بە بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بە دەستدرێژییە بەردەوامەکان، گەمارۆی ناڕەوا و بارودۆخی توندی مرۆیی لە کەرتی غەززە، بە فشارکردن بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ڕێگەدان بە چونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان.
لەلای خۆیەوە بەڕێز یەماحی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییە بەخشندەیە و ستایشی ڕۆڵی پێشەنگی عێراقی کرد لە پشتیوانیکردنی دۆزی نەتەوەیی و بەهێزکردنی ڕێگاکانی هاوبەشی عەرەبی.
یەماحی هەروەها جەختی لەپەرۆشی پەرلەمانی عەرەبی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و ڕاوێژ لەگەڵ عێراق و کراوەیی بەرامبەر دیدگا و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرەکانی لە بەهێزکردنی هاودەنگیی عەرەبی و بەهێزکردنی پێگەی ناوچەکە.
سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی هەروەها ستایشی هەڵوێستی پاڵپشتیکاری عێراقی لەبارەی پرسە عەرەبییەکان کرد و پاڵپشتیی پەرلەمانی بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی دووپات کردەوە.
