ڕەشید بۆچونی عێراقی له پشتیوانی لەفەلەستین و مافی گەلەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سه ربەخۆ دووپاتکردەوه
عەبدللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لەمیانی پێشوازیکردنی لەوەزیری ناوخۆی فەلەستین،ئەمڕۆ هەینی،بۆچونی عێراقی له پشتیوانی لەفەلەستین و مافی گەلەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سه ربەخۆ دووپاتکردەوه.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،"عەبدللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری ناوخۆی فەلەستین زیاد هاب ئەلریح و وەفدی یاوەری".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە"لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردو بارودۆخی خاکی فەلەستین له ڕووی ئەمنی و ئابووری و مرۆییەوه تاوتوێکرا و تێیدا بۆچونی عێراقی له پشتیوانی لەفەلەستین و مافی گەلەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سه ربەخۆ دووپاتکردەوه
وتیشی"سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەستبەجێ هەموو جۆرە دەستدرێژییەک کە فەلەستینییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە کۆتایی پێبهێنرێت و ئاسایش و سەلامەتی ئەوان دەستەبەر بکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە سەقامگیرکردنی بارودۆخی فەلەستین تاکە ڕێگایە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە"
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی فەلەستین سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک کۆمار بۆ پرسی فەلەستین و ڕۆڵی سەرەکی عێراق لەداکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی فەلەستین.
