ژمارەی کوژراوانی هێرشسەکەی مۆسکۆ لە ڕووسیا بەرزبووەوە
وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆى پایتەختی ڕووسیا، بەرزبووەتەوە بۆ 143 کەس.
وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا لە دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی کوژراوانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ ڕایگەیاندووە کە تەرمی سێ کەسی دیکە دۆزراونەتەوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەی سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی کوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوە کە بەوەش ژمارەی کوژراوانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کارکوس ستی، بەرزبووەتەوە بۆ 143 کەس.
دوێنێ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕایانگەیاندبوو کە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی کوژراوانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی کارکوس ستی، بەرزبووەتەوە بۆ 140 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 360 کەس.
ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە، ھێرشێکی چەکداری کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ کە دواتر ڕێکخراوەی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە 11 تیرۆریستیان دەستگیر کردووە کە چواریان ڕاستەوخۆ بەشداربوون لە ھێرشەکەی مۆسکۆ.
