کۆمسیۆن: ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان هەیە دەتوانن بنکەی دەنگدان بگۆڕن بۆ ناوەندێکی تایبەت بە دەنگدان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەێندراوێکدا وتی، بەردەوامن لە تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمێتری هێزە ئەمنییەکان.
کۆمسیۆن دەشڵێت، ئەو دەنگدەرانەی پێشتر ناوی خۆیان لە هێزە ئەمنییەکان تۆمارنەکردووە و کارتی دەنگدانیان نییە یان کارتێکی کۆنیان هەیە دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ تۆمارکردن و نوێکردنەوەی داتاکانیان بەشێوەی بایۆمەتری.
هەروەها سەبارەت بە گۆڕینی کارتی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکانیش دەڵێت، ئەوانەی کە کارتی بایۆمەترییان هەیە دەتوانن بنکەی دەنگدان بگۆڕن بۆ ناوەندێکی تایبەت بە دەنگدان، بە مەرجێک ژمارەی ئامارییان هەبێت.
هاوکات کۆمسیۆن دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان ناتوانن دەنگەکانیان لە تایبەتەوە بگۆڕن بۆ گشتی تەنها ئەوانە نەبێت کە خانەنشینکراون یان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، یاخود ئەوانەی کە دەنگەکانیان بەبێ ئاگاداری لە دەنگدانی تایبەتدا جێگیرکراوە.
