کۆمسیۆن بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات: ئهگهر کارتی بایۆمەتریان ههبێت دهتوانن بگهڕێنهوه بۆ وڵات دهنگ بدهن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ئەگەری بەشداریکردنی عێراقییەکانی دانیشتوی دەرەوەی وڵات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا ڕاگەیاند و دهڵێت، ئەوە پابەندە بە دو مەرجەوە و ئهگهر کارتی بایۆمەتریان ههبێت دهتوانن بگهڕێنهوه بۆ وڵات دهنگ بدهن.
نهبراس ئهبو سوده، جێگری سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاند، "کۆمسیۆن بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2023 (هەموارکردنی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە 12ی ساڵی 2018) کاردەکات، کە بەپێی ئەو یاسایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی 2023 ئەنجامدرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمسیۆن هیچ هەموارکردنێک یان پێشنیارێک بۆ یاسایەکی نوێ وەرنەگرتوە و ههڵبژاردن له وادهی دیاریكراوی خۆیدا كه 11ی 11ی 2025، کاتێک کۆمسیۆن هەر یاسایەکی پێشنیارکراوی وەردەگرێت، بە شێوەیەکی لێی دەکۆڵێتەوە و وەڵامی دەداتەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی".
ڕونیشیکردەوە، "بەپێی یاسا، عێراقییەکانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات و خاوەنی کارتی بایۆمەتری دەتوانن بێنە عێراق و لە چوارچێوەی بازنەی هەڵبژاردنەکانیان دەنگ بدەن، هیچ هەڵبژاردنێک لەو وڵاتانە ئەنجام نادرێت کە پێکهاتەی عێراقی تێدا ئامادەیە".
مەرجەکانی بەشداریکردنی عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات لە هەڵبژاردنەکاندا لە ماددەی 47ی یاسای ئێستای هەڵبژاردنەکاندا هاتوە کە کۆمسیۆن لە کردنەوەی بنکەی دەنگدان لەو وڵاتانە قەدەغە دەکات کە عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، هەروەها پێویستی بە کارتی بایۆمەتری هەیە بۆ دەنگدان.
