کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بەنیازە وەبەرهێنان لە عێراق بکات لە بواری نەوت و گاز
وەزارەتی نەوتی عێراق: کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بەنیازە وەبەرهێنان لە عێراق بکات.
لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی شەممە خواستی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی پشتڕاستکردەوە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز لە عێراق و ئاماژەی بەوەدا کە چاوەڕێی دەستپێکردنی خولی شەشەمی مۆڵەتپێدان دەکات.
عەلی مەشکور ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی "موتەڵع"ـی " ڕایگەیاند: "کۆمپانیای سعودی ئارامکۆ مەیلی ئەوەی هەیە وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت لە عێراق بکات، هەرچەندە مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە خولی پێنجەمی مۆڵەتدا وەرنەگرتووە، بەڵام چاوەڕێی دەستپێکردنی خولی شەشەم دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی وەبەرهێنان"، عەلی مەشکور وتیشی: "ئارامکۆ زیاتر لە کۆمپانیایەکی سعودی بووە بە کۆمپانیایەکی جیهانی و پێشوازی لە هەر کۆمپانیایەک دەکەین کە بەگوێرەی مەرج و ستانداردەکانی عێراق کار بکات بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گاز".
جێی ئاماژەیە وەزیری نەوتی سعودی، حەیان عەبدولغەنی لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتنی لەسەر بەشداریکردنی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی ڕاگەیاند لە پەرەپێدانی کێڵگەی گازی عەکاز لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق.
