کۆنتی پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکرد، کە یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵدەدات لە ماوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی بکات پاش دوورخستنەوەی راهێنەری ئێستای یانەکە ئیریک تین هاگی هۆڵەندی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە یانە ئینگلیزییەکە ناچاربێت تێن هاگ دووربخاتەوە ئەگەر ئەنجامەکانی یانەکە خراپتر بێت لە مانگەکانی داهاتوو وە نەتوانن بگەنە قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ.
ڕۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە کە کۆنتی دیارترین پاڵێوراوە لە نێو ئەندامانی کارگێری یانەکە ، بەو پێیەی لە ئێستادا راهێنەرێکی ئازادە و گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەییەک نەماوە دوای ڕۆیشتنی لە تۆتنهام.
تین هاگ لە ماوەی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان سەرپەرشتی 79 یاری کردووە و یانەکە تەنها لە 49 یاری براوە بووە و لە 19 یاری دۆڕاوە و هەشت یاریش یەکسان بووە ، لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا لە کۆی ئەنجامدانی 10 یاری خاوەن پێنج شکستە.
