کۆچبەرێکی سووری لەلایەن سەربازێکی پۆڵەندییەوە تەقەی لێکرا له کاتێکدا هەوڵی دەدا لە بیلاڕووس بپەڕێتەوە
کۆچبەرێکی سووری تەمەن 23 ساڵ لەلایەن سەربازێکی پۆڵەندییەوە تەقەی لێکرا له کاتێکدا هەوڵی دەدا لە بیلاڕووس بپەڕێتەوە بۆ سنووری پۆلەندا.
ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ناوچەکە ڕۆژی یەکشەممە ئاشکرایان کرد کە نوسینگەی داواکاری گشتی پۆڵەندا پشتڕاستی کردەوە کە لێکۆڵینەوەیەک دەستیپێکردووە لەم ڕووداوەدا، هەروەها کۆچبەری بریندار بوو ڕوونیکردەوە کە لەگەڵ کۆمەڵێک کۆچبەری دیکەدا لە دارستانەکەدا دەپەڕییەوە، گوێی لە هاوارێکی نادیار و نەزانراو بوو لە پشتیانەوە، ڕاستەوخۆ تەقەکردن دەستیپێکرد و فیشەکێکی بەرکەوت.
بەگوێرەی ئەلیکساندرا کرزانۆڤسکا، ئەندامی لیژنەی یاسایی نێودەوڵەتی، ئەو گەنجە ڕەگەزنامەی سورییە و چاوەڕێی نەشتەرگەری دەکرێت، هەروەها ڕوونیکردەوە کە دەیەوێت داوای مافی پاراستنی نێودەوڵەتی بکات.
ئاژانسی هەواڵی "پاپ - PAP"ـی پۆڵەندی پشتڕاستی کردەوە کە "پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەم ڕووداوەدا دەستپێکردووە".
