گراهام ئارنۆڵد: عێراق دەگەیەنینە مۆندیال
گراهام ئارنۆڵد ئاماژەی بەوەکرد یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە و شانازییان پێوەدەکات و دڵنیایە لەوەی بەشداری مۆندیالی داهاتوو دەکەن.
گراهام ئارنۆڵد پاش بردنەوەیان لە ئوردن وتی من تەنها سەرپەرشتی 12 راهێنانی هەڵبژاردەی عێراقم کردووە، بەڵام لەو ماوە کەمەدا توانیومە بەباشی ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم بزانم و پێکهاتەکی گونجاو دابنێم.
وتیشی شانازی بەسەرجەم یاریزانەکانمەوە دەکەم و ئاستێکی زۆرباشیان لەم یارییەدا بەرامبەر ڕکابەرێکی قورس پێشکەشکرد.
گراهام بەردەوامبوو لە قسەکانی و ئاماژەی بەوەکرد کە داوا لە گەلی عێراق دەکەم متمانەم پێبکەن، چونکە دڵنیام لەوەی کە دەتوانین بگەینە جامی جیهانی ساڵی داهاتوو.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە پاش یاری کۆریای باشوور بە یاریزانەکانی وتووە تەنها سەرنجیان لەسەر داهاتووبێت و ئەوەی لە رابردوودا رۆشتووە ناگەرێتەوە و دەتوانن بە هاوکاری یەکتر ئامانجە گەورەکە بەدی بهێنن.
