یەکێتی مامۆستایان لە بارەی پڕۆژەی "هەژماری من" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە بە ناوی یەکێتی مامۆستایانەوە بڵاوکراوتەوە، گوایە ئەو رێکخراوە پڕۆژەی "هەژماری من" رەتدەکەنەوە.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە "هەژماری من"یان رەتدەکەنەوە.
لە راگەیەنراوی یەکێتی مامۆستایان ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە.
ئەوەشخراوەتەڕو، هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دورە لە راستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتوە هەریەكە و لە بۆچونی خۆی دەردەبڕێت، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، مەرج نییە بیروبۆچونی یەكێتی مامۆستایان دەرببرێت.
