لەسەر دۆسیەی كوشتنی كچێک دوو تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەب لە شاری سلێمانی دەستگیركران
لەسەر دۆسیەی كوشتنی كچێک دوو تۆمەتبار لە شاری سلێمانی دەستگیركران.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە، لەسەر دۆسیەی كوشتنی كچێک هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس لە ڕووداوی کوشتنی کچێک لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد.
دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباری یەکەم دەستگیربکرێت، لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم، سەرەنجام توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربکرێت.
لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کچە کوژراوەکە خزمی تۆمەتبارەکانەو بەسەردان سەردانی ماڵی تۆمەتبارانی کردووە، بەڵام دواتر بەندیان کردووەو ئەشکەنجەیان داوە تا گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (م، أ، ک) لەدایكبووی 1989 و (أ، ح، ع) لەدایکبووی1987 کە بەڕەگەزنامە عەرەبن، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە.
