خێزان و منداڵی ئەبوو مەهدی موهەندیس لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران لە تاران کۆبوونەوە
خێزان و منداڵی ئەبوو مەهدی موهەندیس، فەرماندەی حەشدی شەعبی عێراق، هاوکات لەگەڵ پێنجەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەبوو مەهدی موهەندیس، لەگەڵ ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.
ڕۆژنامەی عەرەبیی "خەت حزبولڵا" ڕایگەیاندووە، خێزانی ئەبوو مەهدی موهەندیس، فەرماندەی دەستەی حەشدی شەعبی عێراڤ، هاوکات لەگەڵ پێنجەمین ساڵڕۆژی تیرۆر کردنی، ڕۆژی یەکشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، پاش نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارە، لەگەڵ ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، لەو دیدارەدا کچی موهوندیس کۆمەڵە پرسیار لەبارەی ئەرکی گەنجان و هولەمرجی ئێستای ناوچەکە ئاراستەی ڕێبەری ئێران کرد.
کورتە لەسەر ژیاننامەی ئەبوو مەهدی موهەندیس:
ئەبوو مەهدی موهەندیس، کە لەڕۆژی 3ـی 1ـی 2020، لە بەغدا لەهێرشێكی فڕۆکەوانی ئەمریكادا لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا.
ئەبو مەهدی موهەندیس، ناوی راستەقینەی جەمال جەعفەر مەحموود ئیبراهیم بوو، لە ساڵی 1954 لە شارۆچكەی قورنەی پارێزگای بەسرە لەدایکبووە، ساڵی 1977 بهشی ئهندازیاریی مهدهنی لەزانكۆی تەكنەلۆجی بەغدا تەواو كردوهو هاوكات پهیوهندی كردوه بە حزبی دەعوە.
