بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە و ئاڵتون دوو تۆمەتبار لە شاری سلێمانی دەستگیركران
بە تۆمەتی دزینی پارە و ئاڵتون دوو تۆمەتبار لە شاری سلێمانی دەستگیركران.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاندووە، لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەیەكێک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارەو ئاڵتونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دۆلاری ئەمریكی و ئاڵتوندا.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە, لەئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران (أ، ع، ع لەدایكبووی 2003 - أ، ع، ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
