پەرلەمان سێ پڕۆژە یاسا كێشە لەسەرەكەی عێراقی پەسەند كرد
دوای مشت‌ومڕ و ململانێیەكی زۆر، دواجار پەرلەمانی عێراق سێ پڕۆژە یاسا كێشە لەسەرەكەی عێراقی پەسەند كرد و دەنگی لەسەردا، كە هەر یەك لەو یاسایانە داواكاری كورد، شیعە و سونەبون، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ڕاگەیاند.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كەمێك پێش ئێستا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمان ڕایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی درا و ئەوەی وەك مژدەیەك بە سونەكانی عێراق دا.
لایخۆیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق "هەنگاوێکی ئێجگار گەورەی نا" و هەمو ئەو زەوییانەی درابون بە وەزارەتەکان یان دەستیان بەسەرداگیرابو، دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.
هاوكات هەر یەك لە پڕۆژە یاساكانی دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و خانوبه‌ره بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان كە داواكاری كوردە لەگەڵ پرۆژه‌پێشنیازی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی كە داوای شیعەكانی عێراقە دەنگی لەسەر درا.
