کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی عەلی کیمیاوی ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ 25ـی 1ـی 2025 ساڵڕۆژی لەسێدارەدان و بە سزا گەیاندنی تاوانبارێک بوو کە بووە هۆی جەرگ سوتانی دایکانمان و برینداربوون و ژەهراوی بوونی چەندین لاو و گەنج و پیر و ژنان و مناڵانی سڤیلی سنورەکەمان، هۆکارکەری خاپور کردنی شارێک بە گوند و دێهاتەکانیەوە، جیبەجێ کەری هەوڵی پلانی سڕینەوەی نیشتمانێک.
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەڵێت، ئەمڕۆ لە مێژووی ئێمەی قوربانیاندا بە رۆژیکی کەم تا زۆر سوکنایی هاتن بە دڵماندا دادەنرێت و بەشێک لە خەممانی پێ ڕەوییەوە و هەرچەندە ئێمە تا هەنوکەش خوێن لە برینمان دەچۆرێت، بۆیە پێمان وایە تا سەرجەم تاوانباران و هاوکاریکەرانیان نەگەنە سزای یاسایی خۆیان ڕۆحی شەهیدانمان ئاسودە نابێت هەرچەندە بە لەناوچوونی هەزاران بودەڵی هاوشێوەی (عەلی حەسەن مەجید) ناگاتە نیو دڵۆپ لە خوێنی شەهیدانمان و چرکەیەک لە ئازاری بەرکەوتوانمان.
