فیدان: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتە 20 ملیار دۆلار
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار.
فیدان لە وتارێکدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداوە ڕایگەیاند،ئێمە لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسی بارودۆخی ناوچەکەمان کرد، بەو پێیەی ئێمە بە شێوەیەکی ستراتیژی سەیری پەیوەندی لەگەڵ عێراق دەکەین"، ڕوونیشیکردەوە "هەرچەندە عێراق چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری وەربگرێت، ئەوە زیاتر لە تورکیادا ڕەنگ دەداتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵدەدەین بەشداری بکەین لە سەرجەم پڕۆژەکانی پەیوەست بە گەشەپێدان، بەو پێیەی کاردەکەین بۆ پاڵپشتی و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، ئاماژەی بەوەشکرد "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تێگەیشتن لە ئاسایش و سەقامگیری نێوان هەردوو وڵات گرنگییەکی ئەوپەڕی هەیە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و پارتی کرێکارانی کوردستان. هاوکات باسمان لە ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان و نەبوونی کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی هەردوو وڵات کرد".
جەختیشی کردەوە، "گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیدارەی نوێ لە سووریا دەدەین"، "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عێراقیش کرد بۆ شەهیدبوونی 3 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی لەسەر دەستی پەکەکە".
سەبارەت بە پرسی فەلەستین، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە "پێویستی وەستاندنی پێشێلکارییەکانی زایۆنیستەکان لە فەلەستین کرد.
