وەزیری نەوت لەگەڵ شاندی تورکیا تاوتوێی چەند پرسێکی هاوبەشیان کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، حەیان عەبدولغەنی سەواد، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت لەگەڵ شاندێکی تورکیا تاوتوێی پرسه هاوبەشەکانی کرد.
وەزارەتی نەوت لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە: "حەیان عەبدولغەنی سەواد، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، پێشوازی لە شاندێکی لایەنی تورکیا کرد کە بریکاری وەزیری وزەی تورکیای ئەحمەد جونگەر، ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و نوێنەرانی وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکان لە تورکیا و باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا تێدابوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە پرسی نەوت تاوتوێ کران".
جهختیشی لهسهر ئهوه كراوهیهوه كه ، "لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی نەوت ئامادەبوون".
