شاخەوان عەبدوڵلا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كات بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانی سه‌ر یاساكانی باری كه‌سی و لێخۆشبوونی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك بۆ خاوه‌كانیان.
سێشه‌ممه، 11ـی شوباتی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كات بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانی سه‌ر یاساكانی باری كه‌سی و لێخۆشبوونی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك بۆ خاوه‌كانیان به‌تایبه‌تی له سنووره‌كانی كه‌ركووك، دووبز، پردێ، له‌یلان، تازه، سه‌رگه‌ڕان، داقووق، دووز خورماتوو، خانه‌قین و مه‌نده‌لی.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی هیچ به‌ربه‌رستێك له به‌رده‌م گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان نەماوه.
سێشه‌ممه، 11ـی شوباتی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵای سه‌ر یاساكانی باری كه‌سی و لێخۆشبوونی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك بۆ خاوه‌كانیان به‌تایبه‌تی له سنووره‌كانی كه‌ركووكی ڕه‌ت كرده‌وه.
