ئەردۆغان لەسەر بانگەوازی ئۆجەلان بۆ دانانی چەک: ڕێگە خۆش دەکات بۆ قۆناغێکی نوێ لە شەڕی دژی تیرۆر
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چوه‌ته سه‌رده‌مێكی نوێی دور له تیرۆر، دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه داوای له پارته‌كه‌ی كرد چه‌ك دابنێت و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه قۆناغێكی نوێ هاتۆته ناو هه‌وڵه‌كانی توركیایه‌كی بێ تیرۆره‌وه، كه به ده‌ستپێشخه‌ری بوێرانه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌مان له هاوپه‌یمانی گه‌ل، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی ده‌ستی پێكرد و به هه‌ڵوێستی پته‌وی خۆمان پێشڕه‌وی كرد.
وتیشی، "ئێمه ده‌رفه‌تێكمان هه‌یه هه‌نگاوێكی مێژویی به‌ره‌و ئامانجی ڕوخاندنی دیواری تیرۆر كه له نێوان برایه‌تی هه‌زار ساڵه‌مان دروست كراوه، بنێین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیچ كه‌سێك له‌م میلله‌ته‌دا، چ تورك بێت یان كورد رێگه‌ی پێ‌نادرێت به قسه و كرده‌یه‌كی دژبه‌یه‌ك پرۆسه‌كه بگه‌یه‌نێته بنبه‌ست، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردودا ڕویدا".
سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنیدا، "له‌م قۆناغه‌دا زۆرترین گرنگی به هه‌ر ئیستفزازییه‌كی ئه‌گه‌ری ده‌ده‌ین و هه‌مو خۆپارێزییه‌كی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "با گه‌له‌كه‌مان دڵنیا بێت كه براوه‌ی توركیایه‌كی دور له تیرۆر هه‌مو ئه‌و 85 ملیۆن كه‌سه ده‌بێت كه تورك و كورد و عه‌ره‌ب و عه‌له‌وی و سوننه و هه‌مو تاكێكی میلله‌ته‌كه‌مان خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان دامه‌زراندن و به‌هێزكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی گشتگیر و پێشوازی لێكراوه كه هیچ كه‌سێك هه‌ست به په‌راوێزخستن و دورخستنه‌وه‌ی نه‌كات".
ئه‌ردۆگان باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ساڵانێكی زۆره وه‌ك دارێك بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت له وڵاته‌كه‌مان و قه‌تیسكردنی سیاسه‌تمه‌داران له ناوچه‌یه‌كی ته‌سكدا به‌كارده‌هێنرێت، ئێمه له ماوه‌ی زیاتر له 22 ساڵ حوكمڕانیماندا هه‌رگیز نه‌كه‌وتوینه‌ته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه".
