پەرلەمانتارێک: پێش كۆتایی هاتنی خولی ئێستای پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسا گرنگەكان دەدرێت
حەبیب حلاوی سەرۆكی فراکسیۆنی سادقونی نوێنەرایەتی، جەختیکردەوە كە پێش كۆتایی هاتنی خولی ئێستای پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای گرنگەکان دەدرێت، لەوانەش یاسای پێكهاتەی هێزەكانی حەشدی شەعبی.
حلاوی،ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: هیچ نیازێك نییە بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بەشێوەی ئێستای، ڕوونیشیكردەوە رەنگە هەندێك كوتلەی پەرلەمانی پێشنیاز پێشكەش بكەن بۆ هەمواركردنی هەندێك لایەن، بەڵام هیچ ڕێككەوتنێكی گشتی بۆ گۆڕینی كۆی یاساكە نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە یاسای گرنگ پەسەند بكات كە خزمەت بە كۆمەڵگەی عێراق دەكات پێش كۆتایی هاتنی خولی ئێستای، ئاماژەی بەوەشكرد یاسای پێكهاتەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پێشینەی كارەكانی ئەنجومەن دەبێت، و پێدەچێت پێش جەژنی ڕەمەزان گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : پەرلەمان چاوەڕێی هاتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەكات لە حكومەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات، جەختیشی لەسەر نیازی ئەنجومەنەكە كردووەتەوە بۆ پەسەندكردنی یاسا گرنگەكانی دیكەی وەك یاسای هەوڵەكان و یاسای سەندیكاكان.
