پەروەردەی هەرێم: پشووەکان نابنە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک
رۆژێكی ئەم هەفتەیە و رۆژێكی دیكەش لە هەفتەی داهاتوو لە هەرێم پشووی فەرمیین و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیش لەو بارەیەوە رایگەیاند، پشووەکان نابنە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک و رۆژانی دوای پشووەکان تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بۆ میدیای پارتی ئاماژەی بەوەکرد، پشووەکان نابنە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک.
باسی لەوەشکرد، پشووی رۆژانی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو نابێتە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک و تاقیکردنەوەکان دەکەونە رۆژانی دوای پشووەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بەبۆنەی ساڵرۆژی رووخانی رژێمی بەعس، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێم.
