کارەبای سلێمانی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان دیاری دەکات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی ڕابردو نرخی یه‌ك كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده له نێوان 8250 دینار بۆ 9250 دینار ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 8250 دینار بۆ 9250 دینار بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، موەلیدەکان مانگی ڕابردو لە نێوان 195 بۆ 210 کاتژمێر کاریان کردوە، بەڵام نرخی ئەو موەلیدانەی کە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 1:00ی شەو کاردەکەن نرخیان جیاوازە.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى (3) بەمشێوەیە دەبێت
رۆژانە لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن.
کاتژمێر 1:00ی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ی بەیانی.
کاتژمێر 6:30 بەیانی تا 8:00 ی بەیانی کاردەکەن.
کاتژمێر٨:٠٠ی بەیانی تا 12:٠٠ی نیوه‌ڕۆ کارناکەن.
