مەسعود بارزانی: سبه‌ینێ كه رۆژی ئه‌نفاله سه‌دان ژن زینده‌به‌چاڵكران
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له وتارێكدا رایگه‌یاند، سبه‌ینێ كه رۆژی ئه‌نفاله سه‌دان ژن زینده‌به‌چاڵكران، به‌ڵام موهیم ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت خه‌بات به‌رده‌وام بێت، نابێت خۆمان بچه‌مێنین، ده‌بێت هه‌مو ده‌رگایه‌ك و هه‌مو مه‌جالێك بۆ ئافره‌ت بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به باشی رۆڵی خۆی ببینێت و ده‌شڵێت، "بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق، كه ئافره‌تێك له‌سێداره بدرێت، ئه‌ویش كچێكی كورد بو كه بو به سیموبلی خۆنه‌چه‌ماندن".
مه‌سعود بارزانی به‌شداری له یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی ئافره‌تانی كوردستان له شاری هه‌ولێر كرد و له وتارێكدا رایگه‌یاند، "ئومێده‌وارم ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆنفڕانسه ئه‌نجامه‌كانی له ئاستی ئه‌و ته‌وه‌قوعاته بێت كه هه‌مومان پێشبینیمان كردوه و ئه‌مه ده‌ستپێكێك بێت بۆ له‌مه‌ودواش، من پێموایه ئه‌مه چالاكییه‌كی زۆر زۆر له جێی خۆیه‌تی و ئینشائه‌ڵا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت".
وتیشی، "مومكینه ببێته دوباره كردنه‌وه به‌ڵام پێویسته مرۆڤ بیڵێت، من جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌وه كه ڕۆڵی ئافره‌تی كورد قه‌ت له ڕۆڵی پیاو كه‌متر نه‌بوه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێكجار زیاتریش نه‌بێت، له شۆڕشی ئه‌یلول، له شۆڕشی گوڵان، له شه‌ڕی داعش، رۆڵێكی زۆر زۆر به‌رچاویان هه‌بوه، به تایبه‌تی له شۆڕشی گوڵان، دایك بو، مامۆستا بو، جوتیار بو، هه‌روه‌ك گوێم له وتاره‌كه‌ی خۆم بو كه نازانم له چ موناسه‌به‌تێك بوه، به‌ڵام حه‌قیقه‌ت وایه، ئینجا ده‌بوایه پێش ئه‌وه‌ی دونیا روناك ببێته‌وه منداڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ بن به‌ردێك، بۆ بن ئه‌شكه‌وتێك له ترسی ئه‌وه‌ی فڕۆكه بۆمبارانی گونده‌كه‌یان نه‌كات و چه‌ندین جاریش وابوه كه دایكێك به منداڵیه‌وه شه‌هید بون، نانی پێشمه‌رگه، دیسان له‌سه‌ر ئافره‌تی كورد بو، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه له جه‌بهه بو، دڵنیا بو كه دایكی یان خێزانی، یان خوشكی چاوی له منداڵه‌كانیه‌تی و نانی ئه‌ویش دیسان مسۆگه‌ره، بۆیه هه‌رچی باسی ئافره‌تی كورد بكرێت، كه‌مه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق، كه ئافره‌تێك له‌سێداره بدرێت، ئه‌ویش كچێكی كورد بو كه بو به سیمبولی تێكۆشان و به‌رخودان و خۆنه‌چه‌ماندن، ئه‌ویش له‌یلا قاسم، چونه لای و پێیان وت نامه‌یه‌ك بنوسه بۆ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، داوای عه‌فو بكه، تۆ كچی و ئافره‌تی، عه‌فوت ده‌كه‌ین، وتی ئێوه له‌وه كه‌مترن من نامه‌ی عه‌فو بۆ ئێوه بنوسم، من داوای عه‌فو له میلله‌تی خۆم ده‌كه‌م".
ده‌شڵێت، "به‌داخه‌وه ناحه‌زانی گه‌لی كوردستان زۆر هه‌وڵیاندا كه گه‌نجه‌كانمان به‌لاڕێدا ببه‌ن، ئینسان ئه‌گه‌ر وه‌لای بۆ گه‌ل و نیشتمانی نه‌بو، به‌های نامێنێ، سه‌رگه‌ردان ده‌بێ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له‌و ڕێیه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌یان كرد، به لای منه‌وه زۆر زۆر خه‌ته‌رتر و گه‌وره‌تر بو له شه‌ڕی تانك و فڕۆكه و ته‌نانه‌ت كیمیاوی و ئه‌نفال، كاتێك گه‌نجێك په‌روه‌رده كرا و گه‌وره بو، هیچ وه‌لای بۆ خاكی خۆی نه‌بو، بۆ كوێ ده‌ڕوا؟ مرۆڤ ئه‌گه‌ر خاكی نه‌بو، سه‌رگه‌ردانه، بێقیمه‌ته، كه‌س قه‌دریشی نازانێت، خاكیش ئه‌گه‌ر میلله‌تی له‌سه‌ر نه‌بێت، هیچ مانایه‌كی نامێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ و خاك پێكه‌وه به‌ستراون".
باسی له‌وه‌شكرد، "به نسبه‌ت ئه‌همیه‌تی ئافره‌ت و مافی ئافره‌ت، بۆ ئێمه شتێكی زۆر زۆر پیرۆزه، چونكه پێش 120ساڵ، شێخی شه‌هید، شێخی گه‌وره، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و له دوای ئه‌ویش جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د، به‌رده‌وام بون له‌وه‌ی كه مافی ئافره‌ت ده‌بێت پارێزراو بێت، ئیحترامی ئافره‌ت ده‌بێت پارێزراو بێت، ئه‌مه یه‌كێك بو له‌و هۆكارانه‌ی كه بارزان و ته‌ریقه‌ی بارزان زۆر به‌ره‌وپێش ڕۆیشت، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌ندێك دابونه‌ریتی كه جاران هه‌بو، به‌داخه‌وه ئێستاش له هه‌ندێك شوێن ماوه، به‌زۆر به‌شودانی كچ، ئه‌مه شتێكی ئه‌وپه‌ڕی تاوانه به‌ڕای من، ده‌بێت ئاره‌زومه‌ندانه بێت كچ و كوڕ"
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، "سبه‌ینێ ڕۆژی ئه‌نفاله، سه‌ده‌ها و ده‌توانم بڵێم هه‌زاره‌ها دایك له‌گه‌ڵ منداڵی زینده‌به‌چاڵ كران، ئێمه سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی هه‌مو ئه‌و شه‌هیدانه و به تایبه‌تی ئه‌و دایكانه‌ی به منداڵه‌وه زینده‌به‌چاڵ كران و ئه‌و چه‌ند گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی كه دۆزرانه‌وه، چه‌ندینجار بینیمان كه دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی پێكه‌وه شه‌هید كراون، موهیم ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت خه‌بات به‌رده‌وام بێت، نابێت خۆمان بچه‌مێنین، ده‌بێت هه‌مو ده‌رگایه‌ك و هه‌مو مه‌جالێك بۆ ئافره‌ت بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به باشی رۆڵی خۆی ببینێت، من دڵنیام كه ده‌توانن رۆڵی خۆتان ببینن".
