یه‌كگرتو به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفاله‌وه په‌یامێكی پێنج خاڵی بڵاودەکاتەوە
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامییی كوردستان له‌په‌یامێكی پێنج خاڵیدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفاله‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له 30 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمدا هێشتا هاوڵاتییانی كوردستان و كه‌سوكاری قوربانییان خزمه‌تگوزارییه سهرهتاییهكانیشیان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوه و پرسی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی هاوڵاتیبون له‌ژێر پرسیاری گه‌وره‌دان.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتو لهپهیامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "گه‌لی كوردمان له هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین هێرش و په‌لاماری رهشكوژی و جینۆساید بوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانه جینۆسایدی به‌ناو ئه‌نفاله، له‌ساڵڕۆژی ئه‌م جینۆسایده و پاش تێپه‌ڕینی 37 ساڵ به‌سه‌ریدا هێشتا برینه‌كان به‌سۆن و كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامن، زۆرێك له خواست و داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان جێبهجێنهبون و ئه‌م كه‌یسه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌یه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌ره‌و په‌راوێزخستنی زیاتر ڕۆیشتوه".
ئێمه له یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان و له ساڵڕۆژی ئه‌م جینۆسایده‌دا، داواكارین ئه‌م خاڵانه كاری زیاتر و جیدی بۆ بكرێت:
یه‌كه‌م:
قه‌ره‌بوی مادی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بكرێته‌وه كه تاوه‌كو ئێسته سه‌ره‌ڕای ده‌رچونی بڕیار هێشتا مره‌كه‌بی سهركاغهزهو نه‌چوه‌ته بواری جێبه‌جێبونه‌وه.
دوه‌م:
كاری تیم و ده‌زگایی و كرداریی سپۆنسه‌ركراو بكرێت بۆ بهجیهاننناساندنی ئه‌م تاوانه و به جینۆسایدناساندنی له ئاستی داموده‌زگا فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سێیه‌م:
كاری زیاتری دیكۆمێنتاریی به‌شێوازی جۆراوجۆر په‌ره‌ی پێبدرێت و بكرێته كه‌ره‌سته‌ی به‌دیهێنانی خواسته ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و پارێزبه‌ندیی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر جینۆساید به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ڕونه‌داته‌وه.
چواره‌م:
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی نمونه‌ی خوێن له كه‌سوكاری قوربانییان وه‌ربگیرێ و هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی قوربانییه‌كان خێراتر بكرێت و پشكنینیDNA یان بۆ ئه‌نجام بدرێت ، تاوه‌كو بناسرێنه‌وه و كه‌سوكاریان دیاری بكرێت.
پێنجه‌م:
ده‌بو ئێستا چاكسازی له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا تهواوكرابایه و دۆخێكی پڕ له دادگه‌ری و خۆشگوزه‌رانیی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌گشتی و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی فه‌راهه‌م كرابایه ، به‌داخه‌وه و دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له 30 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمدا هێشتا هاوڵاتییانی كوردستان و كه‌سوكاری قوربانییان خزمه‌تگوزارییه سهرهتاییهكانیشیان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوه و پرسی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی هاوڵاتیبون له‌ژێر پرسیاری گه‌وره‌دان.
